بەمەبەستی بەبازاڕکردن چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی ههرێمی كوردستان لە شاری سلێمانیەوە ڕەوانەی ئیمارات کرا.
وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازاگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند “لەشاری سلێمانیەوە تواندرا هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی کە لەناوخۆدا بەهەم هێندراوە ڕەوانەی وڵاتی ئیماراتی بکەین کە ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە بۆ جوتیاران”.
راشیگەیاند “بڕی هەناردە کرندکە لەڕوی کەمیەتەوە کەم بوو چاوەڕوانی ئەنجامی ئیمارات دەکەین گەر بەرهەمەکانیان پەسەندکرد ئەوا هەناردەی زیاتر دەکەین”.
لەبارەی جۆری بەرهەمی هەناردەکراو وتی” قارچک، تەماتە، خەیار ، پەتاتە هەناردەکراوە کە لە ناو پارێزگای سلێمانی بەرهەم هێندراون بەکوالێتی بەرز”.
وتیشی “یەک تۆن قەچک ، چوار تۆن پەتاتە ، دوو تەن تەماتە ، دوو تەن خەیار، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ڕەوانەی ووڵاتی ئیمارات کرا”.
جەختیکردەوە تاكه گردتی هەناردەکردن لەئێستادا تەنها نەبونی ئامێری پشکنینە تایبەت به دیاری كردنی كوالێتی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان کە تائێستا هیچ کۆمپانیایەک رەزامەندی دەرنەبڕیوە بەدانانی ئەو ئامێرە کە پشکین دەکات بۆ ڕێژەی ماددە ژەهراویەکان وە بڕی پەینی بەکار هاتو بۆ بەرهەمەکە بەتایبەت یۆریا.