لەمەودوا پێویستە هاوردەکردنی بەرهەمە پلاستیکیەکان بەڵگەنامەی تەندروستی هەبێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕیگەیاند “بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کە ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردوە، لەمەودوا سەرجەم بەرهەمە هاوردەکراوەکانی پلاستیک دەبێت بەڵگە نامەی تەندروستی (شهادە صحیە) وڵاتی بەرهەم هێنەری لەگەڵ دابێت”.
راشیگەیاند “ئێمە هەموو بازرگانانی ئەو بوارە ئاگادار دەکەینەوە کە کار لە هاوردەکردنی بەرهەمی پلاستیکیدا دەکەن دەبێت بازرگانی هێنانی ئەو بەرهەمە پلاستیکیانە کە دەیهێنن بۆ هەرێم دەبێت بڕوانامەی تەندروستی ووڵاتی هاوردەکراوی پێبێت کە بیسەلمێنێت ئەو بەرهەمی پلاستیکیە گونجاوە بۆ بەکار هێنان و لەو ووڵاتە بەرهەم هێندراوە”.
لەئێستاوە لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کار بەو بڕیارە دەکرێت دەبێت هاوردەکردنی بەرهەمی پلاستیک بڕوانامەت تەندروستی هەبێت.