گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی عێراق و كوردستان بۆ توركیا ئاسایی كرایه‌وه‌

حکومەتی تورکیا سەرجەم دەروازە و دەرگاکانی بەڕووی وڵاتان کردەوە کە ئەمەیان گەشتیارانی هەرێم و عێراق بە گشتی دەگرێتەوە جگە لە ئێران و ئەرمینیا.
 
بەپێی نووسراوێکی حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، تێید ائاماژە بەوە دراوە کە تورکیا دەرگاکانی بەرەوڕووی عێراق دەکاتەوە بەمەبەستی گەشتوگوزاری و هەر هۆکارێکی دیکە بە مەرجی رەچاوکردنی رێنماییە تەندرووستییەکان.

هاوکات لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئەگەری بەدیارکەوتنی نەخۆشی، لەلایەن تورکیاوە چارەسەری بێبەرامبەری بۆ دەکرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان بە گشتی، تورکیا سەرجەم گەشتەکانی لە مانگی شووباتەوە راگرت و دواتر لە ١ی حوزەیران گەشتە ناوخۆییەکانی کردەوە.

شایەنی باسە لە ١٢ی حوزەیران، گەشتە ئاسمانییە دەرەکییەکانیشی دەستپێکرد بۆ ١٩ خاڵی جیاواز، یەکەمین فرۆکەش لە ئیستانبوڵەوە بەرەو دەسڵدۆرف-ی ئەڵمانیا فڕی.