پسپۆڕێكی بواری ئابوری داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات، هاورده‌كردنی ئه‌و ماده‌و به‌رهه‌مانه قه‌ده‌غه‌بكات، كه له‌ناوخۆشدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری (سالم داینی) پسپۆڕی بواری ئابوری بڵاویكرده‌وه، له‌مدواییه‌دا خاوه‌ن كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ‌و كاشی‌و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی دیكه، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیووه، له‌زیادبوونی هاورده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلانادانان‌و بازرگانییه‌وه، ڕێگریی له‌هاورده‌كردنی ئه‌و ماده‌و به‌رهه‌مانه بكات، كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، له‌پێناو پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ.