وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: كاری جددی لە پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاراندا كراوە و دەڵێت :”ئێستا پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە”.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند:”زۆربەی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوكراون و گفتوگۆیان لەگەڵ وەبەرهێنەران كردووە و تەنها ئەوە ماوە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان واژۆ بكەین”.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: ئومێد دەكەین بۆ ساڵی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە بكەوێتە كار و ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران كە حكومەتی فیدراڵی وەریناگرێت لە ناوخۆی هەرێمدا وەردەگیرێت”.