بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەدواین گۆڕانکاریەکانی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە ٦ ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژورو ئەندامانی ئەنجومەنی ژور تیایدا ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دواهەمین کۆڕانکاریەکانی ڕهوشی بازرگانی و پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئهو كێشهو گرفتانهی ڕوبهڕوی خاوهنكاران و پیشهسازان دهبێتهوه.
لەکۆنونەوەکەدا تاکیدکرایەوە کە پێویستە پشتیوانی تەواو لە کەرتی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆی و کەرتی کشتوکاڵ بکرێت کە تواندراوە لەناوخۆدا دەستی کار بڕەخسێنن، پێویستە حکومەت پشتیوانی تەواو لەو کەرتانە بکات تا بەتەواوی پشت بەبەرهەمی ناوخۆی ببەستین.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تاکید کرایەوە لەسەر خۆپارێزی و ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیاکان و بازاڕو مارکێتەکان بۆ خۆپارێزی لەفایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا بەرەو زیادبون دەروات، داواشکرا هەموو خاوەن کۆمپانیاکان بەتەواوی مەرجەکانی تەندروستی پەیڕەو بکەن لەکاتی کارکردندا بۆ سەلامەتی گیانی کارمەندانیان.