دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق (دەقەی ئینگلیزییەکەی) 7/13 گەشتە نێودەڵەتییەکان و بەر لەو وادەیەش گەشتە ناوخۆییەکان بە ژمارەیەکی کەمی گەشتکردن لە رۆژێکدا دەستپێدەکەنەوە، بەڵام لە هەمو دۆخێک‌دا پێشبینی ناکرێت بەم زوانە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە.
تاھیر عەبدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “بۆچوونی من وایه، عیراق پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌پێی دانانی ڕێگا و خۆپارێزی ورد ده‌ست بكاته‌وه به گه‌شته ناوخۆییه‌كانی وڵات، له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، دواتریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست بكرێته‌وه به‌گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێته‌وه به‌ڕووی جیهاندا، به‌ڵام ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراق بڕیارێكی داوه كه به‌پێی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه ڕاگرتنی گه‌شته‌كان تا كاتێكی نادیار درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ده‌قه ئینگلیزییه‌كه تا (13/7)ە، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕناكه‌م به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییەکاندا”.
لەبارە هۆکاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆش باسی لەوەکردوە، “به بڕوای من بارودۆخی عێراق له‌ڕووی ته‌ندروستی و وشیاری خه‌ڵك بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له ئاستێكی لاوازدایه، پێسبینی ناكرێت به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان، هه‌رچه‌نده وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ورده ورده ده‌ستیانكردووه به‌دانانی ڕێ وشوێن بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.”
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراق، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، ” ئه‌مه چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتان بكرێت ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه گیریان خواردووه له وڵاتانی تر ، حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵده‌ستن به ئاماده‌كردنی پلان و فڕۆكه و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی خۆیان به ئاسانكاری یاخود بێ به‌رامبه‌ر، زۆربه‌ی زۆری به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه، چونكه هاوڵاتییانی خۆیانن و به ته‌نگ هاوڵاتییانی خۆیانه‌وه‌ن، هه‌ڵبه‌ته عێراقیش وه‌كو وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری هه‌نگاوی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕێنماییه‌كه بكرێت، داوا له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه‌وه باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆتان چاره‌سه‌ر بكرێن، واته عێراق خۆی بارودۆخی زۆر باش نیه كه بتوانێت هه‌رچی هاوڵاتییانی خۆی هه‌یه بیگێڕێته‌وه”.
پەیوەست بە گەڕانەوەی هاوڵاتیانیش لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوەی خستوەتەڕو، “ناكرێت فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو سلێمانی به هه‌موو ئه‌م پێداویستی و توانایه‌وه، به‌ده‌ربكرێت له‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، و‌ه ناكرێت هاوڵاتییانی هه‌رێم بچن له به‌سڕه و به‌غداد دابه‌زن، به‌ڵام نه‌یه‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دابه‌زن، من باسی سیاسه‌ت ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مه خزمه‌تگوزاری گشتییه، بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانه و ئاسانكارییه، جاری وا هه‌یه هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له به‌سڕه داده‌به‌زن ئه‌مه چ مانایه‌كی تێدایه؟! له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كارێكی وابكرێت به دادپه‌روه‌رانه بێت، به یه‌كسانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان كه‌مترین كێشه‌یان بۆ دروست بێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێشنیاری خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه داوه‌ته ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراقی، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی، ” له كابینه‌ی پێشووی عادل عبدولمه‌هدی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ئه‌ندامی لیژنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بوو، كه وه‌كو لیژنه‌یه‌كی باڵا بوو، دانیشتنمان هه‌بوو، كۆبونه‌وه هه‌بوو، ڕاوبۆچونمان ده‌گۆڕییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م كابینه تازه‌یه‌دا و ماوه‌یه‌كی زۆری كابینه‌كه‌ی پێشووش هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كرا، بۆیه ئه‌وان تاك لایه‌نه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بگرن له هیچ كه‌سێك یان پێشنیاری هیچ كه‌سێك قبوڵ بكه‌ن.”