وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم: “قەدەغەکردنی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تا ١٥ی حوزیران درێژکردەوە”

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تا ١٥ی حوزیران درێژکردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: “لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا شەشی بەیانی سەرجەم ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە رێگەپێدراون، دادەخرێن”.

ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “دەروازە سنوورییەکانی باشماخ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراھیم خەلیل،کێلێ، سەرزێرێ، سەیرانبەند، تەوێلە، پشتە و شووشمێ بە داخراوی بەڕووی گەشتیاراندا، دەمێننەوە”.