خستنەروی داهێنانەكانی ئەپڵ

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ نوێترین جۆری‌ كۆمپیوته‌ر له‌ كۆنگره‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا ده‌خاته‌ڕو.
له‌ كۆنگره‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ نوێترین جۆری‌ كۆمپیوته‌ری‌ ده‌خاته‌ڕو كه‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ شێوه‌و قەبارە و به‌رنامه‌کانیدا‌ كراوه‌.
جین مۆنسته‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ی‌ زانستی‌ بۆ بابه‌ته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ ئاشكرایكرد، له‌ كۆنگره‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌پڵدا كه‌ ١٠ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین داهێنانی‌ نوێ‌ له‌ ئامێره‌كانی‌ ئه‌پڵدا دەخرێتەڕو، به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ بەرهەم هێنانی  كۆمپیوته‌ریدا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: هه‌رله‌و رۆژه‌دا كۆمپیوته‌ری‌ نوێی‌ (ماك بوك) ده‌خرێته‌ڕو كه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رنامه‌و شێوه‌یدا كراوه‌.