به‌رپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له مانگی ئایاری رابردودا بۆ (2) ملیۆن و (484) هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌می كردوه به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر له (130) هه‌زار به‌رمیلی كه‌متره به‌راورد به هه‌نارده‌ی یه‌ك رۆژ له مانگی نیسانی هه‌مان ساڵدا، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ كاریگه‌ری هێرشه‌كانی سه‌ر بۆریه نه‌وته‌كان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه له مانگی ئایاردا عێراق له‌رێی به‌سره‌وه رۆژانه دو ملیۆن و (198) به‌رمیلی هه‌نارده كردوه و له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكیشه‌وه (286) به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه كراوه كه (15)هه‌زاریان له‌رێی ته‌نكه‌ره‌وه بوه بۆ ئوردن.
به‌وپێیه‌ش له‌مانگی ئایاردا رۆژانه (136) هه‌زار به‌رمیل كه‌متر له مانگی نیسان هه‌نارده‌كراوه چونكه له‌و مانگه‌دا رۆژانه (2) ملیۆن و (620) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وی وڵات كراوه و كه‌متریشه له‌و بڕه‌ی پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرایان كرد كه له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌ی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ هێرشی سه‌ر بۆریه نه‌وته‌كان و كاركردن له چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی باشور ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و پێده‌چێت به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی له بودجه‌ی ساڵی (2013) ئاماژه‌ی پێكراوه كه (3.9) ملیۆن به‌رمیله له رۆژێكدا.