ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا ٧ی حوزەیران درێژکردەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـا ٢٠٢٠/٦/٧ درێژکردەوە.
فڕۆكەخانەكە وتویەتی: بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سورو سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە ده‌رچواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق بۆ چەند جارێك ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی درێژكردۆتەوە كە بەرلەمە لە رۆژی 21ی ئایار بڕیاریدابو بە درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەیشتە ئاسمانییەكان تا سبەی یەكشەممە 31ی ئایار.