پارێزگاری سلێمانی رایدهگهیهنێت: “لەبری قەدەغەی هاتووچۆ، لێپچینەوەكان تووندتر و زیاتر دەكەین، داوا لە خەڵكیش دەكەین پابەندبونیان بە خۆپارێزی زیاتر بكەن، چونكه لهو بروایهداین، قەدەغەی هاتووچۆ ئامانجی پێشووی ناپێكێت”.
ئهمرۆ شهممه 30-5-2020، دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكی تهلهفزیۆنیدا رایگهیاند: “لەبری قەدەغەی هاتووچۆ، لێپچینەوەكان تووندتر و زیاتر دەكەین، داوا لە خەڵكیش دەكەین پابەندبونیان بە خۆپارێزی زیاتر بكەن”.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، بەشی هەرە زۆری هاونیشتمانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن “بەڵام كەمینەیەك كە ئەگەر هەیە مەترسی گەورە دروست بكەن، پابەند نابن”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ووتیشی:”بڕیارمانداوە لێپێچینەوەكان زیاتر بكەین، هەر شوێنێكیش قەرەباڵغی لێدروستبێت، بە دڵنیاییەوە ئەو شوێنە دادەخەین”.
دوای ماوەیەك لە كەمبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی کە ژمارەی تووشبوون گەیشتە سفر، ئێستا دووبارە ژمارەی تووشبووان زیادیان كردووەتەوە و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 248 تووشبووی کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمارکراون کە 4 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 151 کەسیان چاکبوونەتەوە تەندروستی 5 لەو تووشبووانە خراپە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.