قائیمقامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچونی ڕه‌وشی ژینگه‌ی سلێمانی وهه‌ر لایه‌ن و كارگه‌یه‌ك ژینگه پیس بكات سزا ده‌درێت
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه له سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاردراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دوادا چوونی هه‌موو ئه‌و كارگانه.
ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه ده‌ستبه‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و كارگه‌و شوێنانه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه كه هۆكارن بۆ پیسبونی ژینگه‌و هه‌ر كه‌موكورتیه‌كیش له كارگه‌كاندا هه‌بێت ئه‌وا سزا ده‌درێن
قائیمقامی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند تا ئیستا له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه 5هه‌زارو 298 به‌سه‌ركردنه‌وه بۆ دوكان و چێشتخانه‌و شوێنه گشتیه‌كان كراوه و سێ سه‌دو سی شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ كراوه، 62ته‌ن كه‌ره‌سته‌ی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و بڕی 25 ملیۆن و 25هه‌ززار دینار ئه‌و سزا مادییانه بووه كه له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه له‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچییان هه‌بووه