دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی، هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو رەتدەكاتەوە.
جهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی رایگەیاندوە:” تەواوی ئەو هەواڵانەی باس دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەكەنەوە دوورن لەراستیەوە”.
رونیكردوەتەوە:” بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان تاكو 31-ی ئایار بەردەوام دەبێت، دواتر بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنەكە یان هەر بڕیارێكی تر ئاشكرا دەكرێت”.