له‌ رۆژانی جه‌ژندا ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كان كراوه‌ ‌ده‌بن


وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكرای كرد له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جموجۆڵی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و له‌ رۆژانی جه‌ژنیش ده‌روازه‌كان داناخرێن.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی به‌ جۆرێك هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل خێرا بووه‌ ، كه‌ رۆژانه‌ له‌ هه‌ر دوو خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و په‌روێزخان هه‌زار و 500 بارهه‌ڵگر دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌لوپه‌لێك كه‌ پێویست بێت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و سنووره‌كانیش به‌رده‌وام كراوه‌ ده‌بن.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسی له‌وه‌ش كرد ، هه‌ر بازرگانێكی كوردستان بیهه‌وێت كه‌ل وپه‌له‌كانی خۆی كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌م دێت بۆ ده‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌ی بكات هاوكاری ده‌كه‌ن و له ‌ئێسته‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێن له‌وانه‌ش‌ پێستی مه‌ڕ و ماڵات.

وه‌ك زیاتر  بۆ رۆژانی جه‌ژنیش هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ جموجۆڵی بازرگانی كراوه‌ ده‌بن و ناوه‌ستێت مه‌گه‌ر وڵاتێك خۆی سنووره‌كه‌ی دابخات .