به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی توركیا كه چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار‌و یۆرۆ دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ-یش 10% ی به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ئاشكرایكرد، ئاستی ئاڵوگۆڕی پشكه‌كان له بۆرسه‌كه دابه‌زینی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌های پشكه ئاڵوگۆڕپێكراوهكانیش به‌ڕێژه‌ی 10% دابه‌زیوه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كاریگه‌ربوونی بۆرسه‌كه به دۆخی ناوخۆی وڵات، كه ماوه‌ی چوار رۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان درێژه‌ی هه‌یه‌و چه‌ندین شاریشی گرتۆته‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره مه‌ترسی خۆی نیشاندا له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی زه‌برێكی كوشنده به كه‌رتی گه‌شتیاری له وڵات‌دا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له وڵاتانی جیهان هاووڵاتیانی خۆیان له گه‌شتكردن بۆ توركیا ئاگاداركرده‌وه‌و داوایان لێ‌كردن له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان روو له‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
توركیا كه به‌وڵاتێكی گه‌شتیاری ناسراوه‌و ساڵانه ده‌یان ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا رووی تێده‌كه‌ن، داهاتی گه‌شتیاری رێژه‌یه‌كی باش له‌كۆی داهاتی گشتی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت.
به وته‌ی به‌رپرسێكی كه‌رتی گه‌شتیاریی توركیا، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی، گورزێكی كوشنده ده‌بێت بۆ وڵات و به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانیش هێنده‌ی تر گوشار ده‌خاته سه‌ر ئابووری وڵات و دوچاری داكشانێكی مه‌ترسیداری ده‌كات.
ئابووری توركیا كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و ساڵی 2011، ئاستی ئه‌و گه‌شه‌كردنه گه‌یشته نزیكه‌ی 9%، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدانی خۆپیشاندان و ناسه‌قامگیرییه‌كان، ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری له‌مساڵدا بۆ نزیكه‌ی 1% كه‌مببێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و كێشانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیان له‌و وڵاته‌و بایكۆتكردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ.