حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە رۆژی یەكشەممەوە تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو پشوی رەسمی دەبێت بەوەش یەك هەفتە دەوام نابێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوه‌كانی جه‌ژن رادەگەیەنێت کە له رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم وێڕای پیرۆزبایی جەژن لە هاوڵاتیان داواشی لێكردون له پێناو ته‌ندروستی هه‌مواندا، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.