بنكه‌ی‌ نشینگه‌ی مه‌رزی نێو ده‌ڵه‌تی باشماخ كرایەوە

به‌مه‌به‌ستی‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان‌و گه‌شتیاران، كارئاسانكردن بۆیان،رۆژی یەكشەمە به‌ئاماده‌بونی قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌مه‌راسیمێكدا، بنكه‌ی‌ نوێی‌ نشینگه‌ی مه‌رزی نێوده‌ڵه‌تی باشماخ كرایه‌وه‌.
ملازمی یه‌ك (كاردۆ عوسمان هه‌ورامی ) لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی به‌NNA ڕاگه‌یاندوە, چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی هاوڵاتیانی پێنجوێن به‌تایبه‌تی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كردنه‌وه‌ی‌ نشینگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخن، به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌قائیمقامی پێنجوێن به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی، له‌مه‌راسیمێكدا بینای نوێی بنكه‌ی نشینگه‌ی مه‌رزی نێوده‌ڵه‌تی باشماخ كرایه‌وه‌.
لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بنكه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ كارئاسانی بۆ هاتوچۆكردنی‌ هاوڵاتیان‌و گه‌شتیاران كه‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ئێران ده‌كه‌ن.