بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لەدەستبەکاربوونی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی جەزا سەید مەجید، لێپرسراوی نوێ مەڵبەندیان کرد.
لەسەردانەکەدا سەرۆکو بەڕێوبەری گشتیو جێگرانو ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی ئامادە بوون، پیرۆزبایان لەلێپرسراوی نوێی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردو ھیوایان خواست کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
داواشیان لێکرد وەک لێپرسراوی مەڵبەند ھاوکاری بازرگانانو خاوەنکارانو پیشەسازان بێت لەشاری سلێمانی، ھیوایان خواست بەھەموو لایەک بتوانن خزمەتی بەرەو پێشچونی شاری سلێمانی بکەن لەسەرجەم بوارەکاندا.