هەوڵدەدرێت ئەوروپا قەدەخە لە سەر هێڵی ئاسمانی عێراقی هەڵبگرێت


وەزیری گواستنەوەی عێراق داوا دەکات ئەوروپا جارێکی دیکە بە بابەتی قدەخەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراقدا بچێتەوە.

ناسر حوسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە کاتی سەردانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، داوایان کردووە جارێکی دیکە ئەوروپا قەدەخە لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراقی هەڵبگرێت و کۆمپانیاکە دووبارە ببێتەوە ئەندامی یەكێتیی گواستنەوەی ئاسمانی جیهانی.

وەزیری گواستنەوەی عێراق هەروەها وتوویەتی، جارێکی دیکە کار بۆ دەرچوونی کۆمپانیاکە لەم راگرتنە دەدەن.