فرۆكەخانەی سلێمانی: راگرتنی گەشتەكان تا 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن


فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان تاوەكو 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.

بەرێوەبەری راگەیەاندنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دانا محمد رایگەیاندوە” راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان تاوەكو 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.”
ئاماژەی بەوەشداوە” هیچ زانیاریەكی نیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان كە بەهۆی رێوشوینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیراونەتە بەر”

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ریگركردن لە بڵاوبونەوەی ڤیارۆسی كۆرۆنا ماوەی دوومانگە گەشتە ئاسمانیەكان لە فرۆكەخانەكانی هەرێم و عێراق راگیراون.