کۆمپانیای بۆئینگی ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا هیچ فڕۆکەیەکی نەفرۆشتووە و داواکاریی کڕینی 108 فڕۆکەی نوێی لە مانگی نیساندا هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەم کۆمپانیایە ماوەی دوو مانگە هیچ داواکارییەکی بۆ کڕینی فڕۆکە بەدەست نەگەیشتووە، ئەمەش ئایندەی کۆمپانیاکەی لە هەموو کات زیاتر ناروون کردووە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جووڵەی ئاسمانی پەکی کەوت و قەیرانەکانی کۆمپانیای بۆینگی قووڵتر کردەوە و زیانی زیاتری پێگەیاند.