وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق كۆنگره و پێشانگای یه‌كه‌می تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و نه‌وت و غاز كرده‌وه كه له گرتووخانه‌ی (بۆكا)ی شاری به‌سره ساز ده‌كرێت.
گرتووخانه‌ی (بۆكا) كه پێشتر له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چووه‌و شوێنی زیندانیكردنی كه‌سانی توندڕه‌و بووه، دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عیراق، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گۆڕیوویه‌تی به شارێكی لۆجستی و بازرگانی و شوێنی سازكردنی پێشانگا و نمایشكردنی كه‌لوپه‌ل.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شاره لۆجستییه‌ی كردووه كه ده‌كه‌وێته پارێزگای به‌سره و له‌گرتووخانه‌ی (بۆكا)ی پێشوودا، پێشانگایه‌كی بازرگانیی كرده‌وه كه تایبه‌ت بوو به خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌و نه‌وت و غاز.
له وته‌یه‌كیشدا، هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه باسی له گرنگیی گۆڕینی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی شاری به‌سره كرد كه كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی بیایان و ئێستاش كراوه‌ته شارێكی بازرگانیی گه‌وره، داواشی له كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان كرد په‌له بكه‌ن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی عیراق و ده‌ستكردنی به پرۆژه وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كه‌دا.