بانكى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، له چوارچێوه‌ى هاوكاریكردنى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، بڕى 33 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار به عێراق ده‌دات.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى ئایار، ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێدانى بڕێك له هاوكارى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرا كردووه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، پاره‌كه به دوو قۆناغ بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌كرێت، له قۆناغى یه‌كه‌مدا حه‌وت ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار، دواتریش 25 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌كرێت.
له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هاوئاهه‌نگییان كردووه، چه‌ندان جاریش وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم راى گه‌یاندووه هه‌ر بڕه هاوكارییه‌ك بۆ عێراق ره‌وانه بكرێت، ده‌بێ پشكى هه‌رێمى كوردستانیشى لێ بدرێت.
په‌تاى كۆرۆنا له عێراق به پێچه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له زیادبووندایه و ژماره‌ى تووشبووان له سێ هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.