حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی بەرهەمەكانی ناوخۆ و پاڵپشتی کردنی جووتیاران، باجی گومرگی دەخاتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوردەکراوەکان.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، تیادا داوا دەكات باجی زیاتر بخرێتە سەر سەوزە و میوەی هاوردەکراوی وڵاتان.
ئامانجی وەزارەتی کشتوکاڵ لەو بڕیارە پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی جووتیارانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو ساغ بکەنەوە و قازانجی بکەن، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ببێتە هاندەرێک بۆ بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.
هەمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات بە پەرەپێدان و پاڵپشی کردنی کەرتی کشتوکاڵ، یەکێکە له ئامانجە سەرەکییەکانیانی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.