به‌هاوكاری به‌شێك له‌كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه ده‌ستیپێكرد و هه‌نگاوه كردارییه‌كانیش ده‌ستنیشان كران و ده‌ستیان پێكرد.
ئه‌مرۆ 12-5-2020 له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری به‌رێوبه‌ری دارستان و پاوان و وه‌به‌رهێنان و ژینگه‌و ژوری بازرگانی و نوێنه‌ری شاره‌وانی و پۆلیسی دارستان و كۆلێژی كشتوكالی زانكۆی سلێمانی و نوێنه‌ری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ده‌روازه‌و رێكخراوی سی دی ئۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌چۆنێتی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كرارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیاری گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
سه‌ره‌تا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌كه پێشتر به‌چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبوو درێژه‌پێئه‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون.
هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كرد كه‌ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه‌و به‌شداری كه‌مپینه‌كه‌ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای ده‌روازه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شداری كه‌مپینی سه‌وزكردنی گۆیژه‌بكات سوپاسی ده‌كه‌ین و هاوكاری ده‌بین.
سیروان محه‌مه‌د. سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، پشتیوانی له پرۆژه‌كه كرد و رایگه‌یاند ”سه‌وزكردنی شاری سلێمانی و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزای له شاره‌كه‌مان یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی بتوانین، رێژه‌ی سه‌وزای له شاره‌كه‌مان زیاد بكه‌ین، شاری سلێمانی له زۆربه‌ی كه‌رته‌كاندا پێشه‌نگه به‌و هیوای نتوانین له رێژه‌ی سه‌وزایشدا بیینه پێشه‌نگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق”.
به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه به‌دابینكردی ئاو و دروستكردنی خه‌زانێكی (1000) مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌سه‌ر چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات كه كۆمپانیای ده‌روازه پێی هه‌ڵده‌ستێت، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه روپێوییه‌كی ته‌واوی چیای گۆیژه ده‌كرێت و روبه‌ری (200)دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن بۆ هه‌ریه‌كه له‌كۆمپانیاكانی قه‌یوان و ئاسیاسێڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌وزی بكه‌ن و بۆماوه‌ی (3) ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی بگرنه‌ئه‌ستۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له‌سه‌وز كردنی گۆیژه‌و خزمه‌تكردنی سلێمانی ده‌ربڕی.
پاشان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنێتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كرا كه‌پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له‌چیای گۆیژه‌ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێ كه‌مترین زیان به‌رووبه‌ره‌سه‌وزكراوه‌كانی گۆیژه‌بگه‌یه‌ت.