بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانایان بازرگانانی هاوردەکردنی چەرەسات سەردانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەگەڵ نوێنەرانی لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیایی ڕەزگە و ژوور کۆبونەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگيری ژوور، پێشوازیان کرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلیژنەی تەندروستی و ژینگە و کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە بازرگانانی هاوردەکردنی چەرەسات و کۆمپانیای ڕەزگە تایبەت بە پشکنینی خۆراک.
بازرگانان لەکۆبونەوەکەدا، ئاماژەیان بەوەدا هاوردەکردنی چەرەسات ڕوبەڕوی کۆمەڵێک کێشەو گرفت بۆتەوە کەبەردەوام گرفتیان بۆ دروست دەبێت و تا ئێستا چارەسەر نەکراون ئەمەش بۆتە هۆی کەمبونەوەی هاوردەکردن و گۆڕینی ئاراستەی هاوردەکردنی چەرەسات لە مەری باشماخەوە بۆ مەرزەکانی دیکە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی، ڕایگەیاند: ”ئێمە دەمانەوێت ئەم کێشەیە بەزووی چارەسەر بکرێت کە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و هاوردەکردنی چەرەس کێشەی بۆ دروستدەکرێت هەر بۆیە دەبێت وەزیری کشتوکاڵ و تەندروست بڕیارێکی چارەسەرکەر بدەن بۆ هاوردەکردن و پشکنینی ئەو چەرەسانەی لە مەرزەکانەوە دێتە ناو شارەکانی کوردستان تە ئەم بازرگانییە ئاراستەی نەگۆڕێت بۆ مەرزەکانی خواروی عێراق کەلەوێوە کارەکان بۆ بازرگانان خێراتر دەڕوات”.
لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایانگەیاند: ”پشتیوانی لەکاری بازرگانی دەکەین بەپێی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی دیاریکراوە، دەبێت کارئاسانی بۆ بازرگانان بکرێت و هاوردەکردنی چەرەس بەپێی سیستمی جیهانی مامەڵەی پشکنینیان بۆ بکرێت تا بازرگانان توشی زیان نەبن و ئاراستەی بازرگانی لەپارێزگای سلێمانی نەگۆڕدرێت.
هاوردەکردنی چەرەسات لەئێستادا لە وڵاتانی ئەمریکا و ڤێتنام و شیلی و سین و ئۆزباگستان تورکیا دێتە هەرێمی کوردستان.