به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی ئابوری که له‌لایه‌ن گروپێکی ئابوریناسی جیهانیی شاری بۆستۆن-ی ویلایه‌تی ماساچوسی-ی ئه‌مریکاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌رکه‌وتووه که ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیۆنێرانی جیهان خاوه‌نی %39ی ئابوریی جیهانن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، سامانی تایبه‌تی له جیهاندا به رێژه‌ی %7.8 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردودا زیادبووه و ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌کاته 52.8 ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریکی، به‌زیاد بوونی ئه‌م رێژه‌یه سه‌روه‌ت و سامانه تایبه‌تییه‌کانی جیهان بۆ 135 ترلیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌م 135 ترلیۆن دۆلاره‌ن %1ی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان پێکده‌هێنن، له‌کاتێکدا که سامانه‌که‌یان یه‌کسانه به %39ی ئابوریی جیهان.
ژماره‌ی ملیۆنێران له چه‌ند ساڵی ڕابردودا به ڕێژه‌ی %10 زیادی کردووه و بووه‌ته هۆی زیادبوونی سامانی تاکه‌که‌سی له جیهاندا.