بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی تكت بە گران دەفرۆشن.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ڕایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە دەگوترێ گەشتەكان ئاسایی كراونەتەوە و لەو بارەیەشەوە هیچ رێنماییەكمان پێنەگەیشتووە.
ئەندازیار تاھر عبدالله قادر ، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی كە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپا و ھەر وڵاتێكی دیكە گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە . داوا دەكات هاوڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ، تاوەكو ئێستا ھیچ رێنماییەكمان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییكردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە وە وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێمان باشە ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت بەڵام بە مەرجێك نرخی تكتەكان لەگەڵ توانای دارایی ھاوڵاتیان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا بێت .
ئەمەش لە كاتێكدایە، بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی تاوەكو 22ـی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەی گەشتیاری لە تەوای فڕۆكەخانەكانی عێراق هەڵپەسێردراوە.
وە بڕیارەكەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوو لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی دەرچووە و تەنھا ڕێگە بە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور، سەربازی، یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و كارگـــۆ دەدرێت .