هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، سه‌باره‌ت به داواكارى كاسبكاران و خاوهنكاران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاره‌كانیان ده‌ڵێت: “لەگەڵ داوای ڕەواو کار‌و کەسابەت و ژیانی شکۆمەندانەو چارەسەرکردنی خەم و گرفت و کێشەکانتانین”.
پارێزگارى سلێمانى له نوسینێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه: “پێکەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە گەورەکانی کۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێکی باش، دەبێت بەردەوام پێکەوەبین. ئیتر کاتی ئەوەیە بەکارکردنی شەوانەو ڕۆژانەی بەردەوام؛ لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاک و گشتیی و پابەندبوونمان بە رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە؛ قەرەبووی بەشێک لە زیان و نەهامەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، هەفتەو مانگەکانی پێشوو، بکەینەوە”.