ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 1000 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی 2020 راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ساڵی 2020 دا خسته‌ڕوو كه خۆی له زیاتر له‌هه‌زار پرۆژه ده‌بینێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان وتی: پرۆژه‌كان كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و سهرچاوهكهكانی ئاو و گه‌شتوگوزارو دارایی و بانكه‌كان و كاره‌با و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشته‌جێبوون و رێگاوبان و بازرگانی و رۆشنبیری و ژێرخانی ئابووری له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئه‌مڕۆوه پلانی ده‌سته‌كه‌مان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنه‌ران كه وه‌به‌رهێنانی ناوخۆی و ده‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه، تا ئه‌وانیش به‌پێی پسپۆڕیان به‌شداربن له‌وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ.