نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا


نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی (نیسان) چوار، 36 دینار دەبێت، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌ نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار دیناردا ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، تیایدا هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2020، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدەی ئه‌هلی بە 36 دینار بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 130 بۆ 145 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت، نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ كاتژمێر 10ی‌ به‌یانی تا چواری‌ شه‌و دوای‌ پارشێو له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن‌.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.