كۆمسیۆنی یەكێتی ئه‌ورووپا كاتی زیاتری دایە هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، پورتوگال، هۆڵه‌ندا و سلۆڤینیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كورتهێنانی بودجه‌كانیان بۆ ئه‌و سنووره‌ی، كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆی دیاریكردووه.
كۆمسیۆنه‌كه، كه لایه‌نی جێبه‌جێكاری سیاسەتی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه، ئاشكرایكرد هه‌ر یه‌ك له ئیتاڵیا، هه‌نگاریا، لاتیڤیا، لیتوانیا و رۆمانیا بەهۆی ئاستی كورتهێنان لە بودجهكانیاندا، له‌ژێر چاودێریدا نه‌ماون.
رۆژنامه‌ی (مۆندۆ)ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا ساڵێكی دیكه زیاد ده‌كات بۆ سه‌ر ساڵی 2013 بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و یه‌كێتییەوە، له‌كاتێكدا ئیسپانیا تا 2015 یان 2016 كاتی له‌به‌رده‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه.
خۆزی مانوێل بارۆسۆ، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: “هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌بێت هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و چاكسازی بنێن و هاوسەنگییەک بۆ ئابووری ئه‌ورووپا دروستبكه‌ن”.
گوتیشی: “لێكدانه‌وه‌ی لیژنه‌كه بۆ به‌رنامه‌ی چاكسازی نیشتیمانی، یارمه‌تیده‌رێكه بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی نوێ به‌خۆیانه‌وه ببینن، ئه‌ورووپاش به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی، كه ترسی له‌سه‌ر ئێمه دروستكردووه، سەربخەن، بۆیه داوا له ئه‌ندامان ده‌كه‌ین هه‌وڵی یه‌كجاری خۆیان بده‌ن، ئێمه هیچ ژوورێكمان نییه بۆ هه‌ستانه‌وه”.
ئه‌ورووپا بەدەست قه‌یران و كه‌می هه‌لی كارەوه دەناڵێنێ، هه‌ر بۆیه بارۆسۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، هه‌وڵدانی زیاتر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپا پێویسته ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا دووبارە دووچاری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه نه‌بێتەوە، كه سێ ساڵە پێیەوه ده‌ناڵێنێ.