ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ دەدات.
بڕیارەكان بریتین لە:.
1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.
2- كردنەوەی رێگای ھاتووچۆ بۆ ھێڵەكانی (پاس، مینی پاس) لەنێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن.
4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.
5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1/5/2020.
6- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە بە تایبەت ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە پێویستە راستەوخۆ سەردانی تیمە تەندروستییەكان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین، ھەر ھاووڵاتییەك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان رەفتار بكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
7- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕ و ئاسانكاری زیاتر بۆ كاسبكاران و ھاووڵاتییان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەسەڵات دەبەخشێتە قایمقامی قەزاكان.