پێشبینی دەكرێ بێبازاڕی ئێستای بازارٍی كۆمپیوتەر بەردەوام بێت و دابەزینی ئاستی فرۆش بە رێژەی 7.8 كەم بكات.
كۆمپانیای ئای دی سی بۆ توێژینەوەكان، وتی: دوای ئەوەی لە ساڵی 1012 رێژەی فرۆشی کۆمپیوتر گەیشتە 4 لەسەد، ئێستای رێژەی فرۆشەكان بە 1.3 لەسەد كەمیكردووە.
ئەم پاشەكشەیە بۆ ویستی كڕینی كۆمپیوتەر لەلایەن خەڵكەوە بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك و ئایپاد و كۆمپیوتەری تابلۆییەوە دەگەڕێتەوە.
شرۆڤەكاری ئەو كۆمپانیایە، لۆرین لۆفێرد، دەڵێ: زۆرینەی بەكاربەرەكان دەزانن نەمانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناردنی نامە و بەكارهێنانی پرۆگرامەكان پێویستی بە توانایەكی گەورەی هەڵگرتن نییە.
پێشبینی دەكرێ بازاڕی فرۆشێ بەرهەمە ئەمەریكییەكانی ئەم بوارە پەرەسەندن و بوژانەوەی گەورە بەخۆەیەووە ببینێت.