لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاند د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند “سپاس و دەستخۆشی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرجەم خاوەنکاران دەکەین”.
د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند “لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمەڵێک پێداویستی پزیشکی و خۆراک و پاکەرەوە سەرجەم پێداویستیەکەنیان ھاوردەکرد”.
ئاماژەی بەوەشدا، بازرگانان زۆر بەرپرسیارانە و نیشتیمانیانە لەم کاتی کۆرۆنایەدا ڕەفتاریان کرد و نەیان ھێشت ھیچ کێشەیەکی کەمی خۆراک و شتومەک لە بازاڕەکانی سلێمانی دروست بێت و نرخەکان بەرزبونەوە بۆیە بە پێویستی دەزانین سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەین کە زۆر ھاوکار و پشتیوانمان بوون”.