لەبەرامبەر ئەو بڕەزۆرەی مریشک کە بەرهەم دەهێندرێت، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوای ڕاگرتنی هاوردە کردنی مریشکی بەستو دەکەن.
نازم عەبدووڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕیگەیاند” لەبەرواری ٣/١ تا ٤/٢٠ پێنج ملێۆن جوچک خراوەتە ناو هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک لەسنوفی پارێزگای سلێمانی، وە تێکردنی جوچک بۆ هۆڵەکان لە ئێستادا بەردەوامی هەیە”.
راشیگەیاند” هەربۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکان دەکەم هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بەهەموشێوەک ڕابگرن چونکە بەرهەمی ناوخۆیمان زۆرە تا چیتر خاوەن کێڵگەکان توشی زەرەر و زیان نەبن”.
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات” لەئێستادا لە پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیانیش زیاتر لە ٢ ملۆن و ٥٠٠ هەزار جوچک خراوەتە ناو هۆڵەکانی کێڵگە پەلەوەریەکان، بۆیەبەرهەمی ناوخۆیمان زۆر دەبێت”.
لەماوەی ڕابردودا جێگری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایگەیاند زیاتر لە پێنج ملیار دینار لەهەرێمی کوردستان زیان بەر خاون کێڵگە پەلەوەریەکان گەشتووە، بۆهۆی دابەزینی نرخی مریشک و زیادبونی نرخی عەلەف بۆ هەرتەنێک ١٥٠ دۆلار.