بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند: ئێستا تەواوی داواكاریەكانی دروستكردنی سێ هەزار یەكە نیشتجێبوونەكەی شاری سلێمانیان بۆ گەڕاوەتەوە و دوای كاری پێویست پێاندەدرێت بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكەن.
فەرمان غەریب، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندوە: زیاتر لە بیست داوكاری بۆ دروستكردنی ئەم سێ هەزار یەكەیە دراوەتە لیژنەی تایبەت كە لە پارێزگای سلێمانیە.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، وتی: بە پێی مەرج و رێنمایی دیاریكراو ئێمە لای خۆمانەوە داوای زەمانەت و پاڵپشت و بوونی دارایی لە دوو كۆمپانیا دەكەین و مۆڵەتی هێنانەوەیان بۆ دیاری دەكەین ،دوای ئەوەی بۆیان هێناین لەگەڵیان رێكدەكەوین و كاتێك بۆ جێبەجێكردنی یەكەكان دیاری دەكەین و دوای تەواوبونیشیان بە پێی ئەو رێنماییانەی كە پێشوتر بڕیارمان لەسەردابوون بەسەر هاووڵاتیاندا بەشی دەكەین كە كەمدەرامەتان چانسی پێدانیان لە هەمویان زیاترە.