لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس بۆ ئاستی چەندین دەیەی رابردووی داڕما، و بەرهەمهێنەرانی نەوت بە دەست دۆزینەوەی بازاڕ و شوێنی عەمبار کردنەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەوانەش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواستی بۆ ئەو کاڵایە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە.
بە گوێرەی سەکۆی پێگەی بلوومبێرگ نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:08 بەکاتی هەولێر بە رێژەی 98.03٪ و 17.91 دۆلار بۆ ئاستی 0.36 دۆلار دابەزی، کە ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لەسەرەتای دەستپێکردنی مامەڵەکان لە بازاڕە داراییەکانی نیویۆرکەوە. دوای 10 خوله‌ك له‌و نرخه‌ی، جارێكی دیكه به‌های له‌ده‌ستدا و بۆ كه‌متر له 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. به گوێره‌ی نوێترین هه‌واڵی بۆرسه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا، تێكڕای به‌های نه‌وتی تێكساس، به رێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د به‌های له‌ده‌ستدا و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نه‌وتدا به‌های گه‌یشته سفر دۆلار.
له نوێترین پێشهاتیشدا، به‌های نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی له سه‌دا 120 دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا گه‌یشته 3.7 دۆلار له ژێر سفر.
هەروەها لە سەکۆی پێگەی بلوومبێرگ كاتژمێر 9:08 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 5.41٪ و 1.52 دۆلار بۆ ئاستی 26.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
هۆکاری ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی خواست دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان وەستاوە و قەدەغەی هاتووچۆ لە زۆربەی وڵاتان راگەیەندراوە، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە کارکردن لە زۆربەی کارگە گەورەکانی جیهان پەکی کەوتووە.