د. سه‌باح هه‌ورامی داوا له‌حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌كات ھاتوچۆكردن له‌سلێمانی ئاسایی بكاته‌وه

به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داوا له‌حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات ھاتوچۆكردن له‌سلێمانی ئاسایی بكاته‌وه‌.

د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، :ته‌نھا 6 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سلێمانی ماوه‌و ئه‌وانیش ته‌ندروستیان جێگیره‌.

وتیشی: داوامان له‌حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كردوه‌ بڕیار بدات ھاتوچۆكردن له‌سلێمانی ئاسایی بكاته‌وه‌.