فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.. ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان درێژكرایه‌وه‌

فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 24ی نیسان درێژکردەوە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تا 24ی‌ نیسانی‌ 2020، درێژکردەوە و ئاماژەبەوەشکراوە، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی‌ سور و سەربازی‌ و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

‌ئەوەشخراوەتەڕوو، ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەكان وەستێنراون، عێراقیش ھاوكات لەگەڵ قەدەغەی ھاتووچۆ بە چەند قۆناغێك راگرتنی گەشتەكانی درێژ كردووەتەوە.