به‌شێك له‌كاسبكاران گردبوونه‌وه‌

ه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16-4-2020 به‌شێك له‌كاسبكارانی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی سلێمانی گردبوونه‌وه‌و داوایان له‌حكومه‌ت كرد به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ بێت.



كاسبكاران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پلانێكی بۆ كاسبكاران له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا نه‌بووه‌و به‌شێكی زۆری كاسبكاران قه‌رزێكی زۆریان لایه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ هه‌ڵوێسته‌.



ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێك بدات له‌باج و كرێی ئاو و كاره‌با خاوه‌ن موڵكه‌كان خۆش بێت، تا ئه‌وانیش له‌كرێی دوكان و موڵكه‌كانیان خۆش بن و بارگرانی سه‌رشانی كاسبكاران هه‌ڵگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكه‌ن له‌رووی ماددیه‌وه‌ قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌.



هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رۆێمی كوردستان به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكات و جیاوازی نه‌كات له‌نێوانیاندا كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ئێستادا به‌روونی ئه‌و جیاوازییه‌ دیاره‌.



ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حكومه‌تی خۆجێیه‌تییه‌وه‌ به‌جدی وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا دوكانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌كاسبی خۆمان.