پاش ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ كوشتارگه‌ی كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه و بەھۆی جێبەجێنەکردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە سەربڕخانەکە بۆماوەیەک داخرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ(14 ی نیسان) له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا بوودوباره ڕیكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌و سه‌ربڕخانه‌یه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا کەبەسەرپەرشتی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و بەئامادەبوونی ڤێتێرنه‌ری گه‌رمیان و شاره‌وانی كه‌لار له‌گه‌ڵ به‌ڵینده‌ری كوشتارگه‌كه بەڕێوەچوو.
كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كه‌خرانەڕوو، مه‌رج ورینماییه‌كانی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌یان خسته‌به‌رده‌م به‌ڵینده‌ری پرۆژه‌كه،كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له:
یه‌كه‌م:دابینكردنی سه‌ربڕ بۆئاژه‌ڵه‌كان.
دووه‌م:دابینكردنی ئۆتۆمبیلی به‌ڕاد بۆگواستنه‌وه‌ی گۆشت له سه‌ربڕخانه‌كه‌وه بۆ بازاڕ.
سێهه‌م: دابینكردنی كرێكاری پاككه‌ره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌كه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كوشتارگه‌كه.
چواره‌م:دابینكردنی جێگایه‌ك بۆ ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین.
پێنجه‌م:دابینكردنی قولابی جووڵاو.
شه‌شه‌م:چاككردنه‌وه‌ی ژووری ساردكه‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشت بۆماوه‌ی 6 تا 12 كاتژمێر.
حه‌وته‌م:جیاكردنه‌وه‌ی ده‌رگای چونه ژووره‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه له‌هۆلی سه‌ربڕین.
هه‌شته‌م:ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌لایه‌ن به‌ڵینده‌ره‌وه جێ به‌جێده‌كرین.