سامسونگ وێرای قەیرانی کۆرۆنا لە جیهان بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە


کۆمپانیای سامسونگی کۆری بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، وێڕای قەیرانەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) بەرهەمی  نوێ رادەگەیەنێت.
 
ئاوێنه‌: سامسونگی گەورە کۆمپانیای مۆبایلی زیرەک رایگەیاند کە لە مانگی ئایاری داهاتوودا مۆبایلی سامسونگ گالاکسی فۆڵد ٢ دەخاتە  بازاڕەوە.

هاوکات سامسونگ ئەوەشی راگەیاند کە لە ئێستادا پارچەکانی مۆبایلەکە بەرهەم دەهێندرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەرهەمهێنانی مۆبایلەکە دەست پێدەکات.

سامسونگ گالاکسی فۆڵد ٢ یەکێکە لەو مۆبایلانەی کە دەتواندرێت قەد بکرێت. واتە هەم وەکو مۆبایل هەم وەکو تابلێت بەکاردەهێندرێت.