رێنمایی كردنه‌وه‌ی كه‌بابخانه و گۆشت و مریشكی بر‌ژاو
1- ته‌نها رێگه به‌وشوێنانه ده‌درێت مۆڵه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، صه‌درییه و ده‌مامك.
3- پێویسته رۆژانه سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بۆ دوكانه‌كان بكرێت به ده‌رمانی (ڤێركۆن) له كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.
4- پێویسته شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت.
5- ته‌نها رێگه به به‌كارهێنانی ئه‌و گۆشت و كه‌باب و مریشكانه ده‌درێت كه سه‌رچاوه‌ی كڕینی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
6- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته ناو دوكانه‌كه‌وه، دوكانداره‌كه به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه دابنێت بۆ رێگری كردن.
7- له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و دوكانانه ده‌كرێته‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كاندایه و ئه‌و دوكانانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه.
8- كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی گۆشت و كه‌باب و مریشك به كڕیاره‌كان.
9- به‌هیچ شێوه‌یك رێگه نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی برژاندنی گۆشت و كه‌باب و مریشك بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.
10- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. رێنمایی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی خوارده‌مه‌نی ئاماده‌كراو
1- ته‌نها رێگه به‌وشوێنانه ده‌درێت مۆڵه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، جلوبه‌رگی خۆپارێزی و ده‌مامك.
3- پێویسته رۆژانه سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بۆ كارگه‌كان بكرێت به ده‌رمانی (ڤێركۆن) له كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.
4- پێویسته شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت، سه‌رجه‌م خوارده‌مه‌نیه‌كان له پله‌ی ساردی پێویست دابنرێت.
5- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته ناو كارگه‌كانه‌وه و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م كارگه‌كه‌دا دابنرێت بۆ رێگری كردن.
6- له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و كارگه ده‌كرێته‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كاندایه و ئه‌و كارگانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه.
7- كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی خۆراكی ئاماده‌كراو به كڕیاره‌كان، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی ده‌كه‌ن نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كڕیار هه‌بێت.
8- به‌هیچ شێوه‌یك رێگه نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی ئاماده‌كراو بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.
9- پێویست ئه‌و گۆشتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن سه‌رچاوه‌ی دیاربێت و پشكنینی بۆ كرابێت له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
10- پێویسته ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له كارگه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن كه‌م بكرێته‌وه و دوری نێوانیان له سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن هه‌بێت له نێوانیاندا.
11- كاتی كاركردن له سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان له‌شاری سلێمانی
1- ته‌نها رێگه به‌و سه‌رتاشخانه ده‌درێت له گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته سه‌رتاشخانه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار ناگرێته‌وه.
2- پێویسته ئه‌و سه‌رتاشخانانه‌ی ده‌كرێنه‌وه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و سه‌دریه بن.
3- رۆژانه سێ‌جار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) دوكانه‌كه‌ی به مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێن بكرێته‌وه.
4- رێگری له دانیشتن و كۆبونه‌وه بگیرێت له‌دوكانه‌كاندا، له‌سه‌رتاشخانه‌یه‌كدا یه‌ك كورسی دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری چاكده‌كرێت و كورسی دانیشتن ومیوانداری دانه‌نرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت.
5- پێویسته گوێزانی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنرێت، شفره (كافرمان) و په‌ت و پاكردنه‌وه‌ی ده‌موچاو (مه‌ساج) رێگه‌پێنه‌دراوه.
6- هاوڵاتی به‌پێی ئه‌وكاته‌ی سه‌رتاشخانه‌كه كاتی بۆ داده‌نێت سه‌ردانی بكات، واته كاته‌كان دیاریكراوبن.
7- پێوسته هاوڵاتی به ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه بچنه سه‌رتاشخانه‌كان.
8- كاتی كاركردن له سه‌رتاشخانه‌كاندا (8)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
9- ته‌نها رێگه به به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.
10- پێویسته به هه‌مان نرخی پێش‌و كاربكه‌ن و نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی گران نه‌كه‌ن.
11- پێویسته پاش هه‌ر سه‌رچاككردنێك، ئامێر و پێداویستی به‌كارهێنراو به ماده‌ی كحول پاكژ بكرێته‌وه.
12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. رێنمایی كردنه‌وه‌ی دوكانی ماسی فرۆشی و شوێنه‌كانی برژاندنی ماسی
1- ته‌نها رێگه به‌وشوێنانه ده‌درێت مۆڵه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌بێت.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه ئیش ده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش، كڵاو، جلوبه‌رگی خۆپارێزی و ده‌مامك.
3- پێویسته رۆژانه سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بۆ دوكانه‌كان بكرێت به ده‌رمانی (ڤێركۆن) له كاته‌كانی به‌یانیان كاتی كردنه‌وه‌ی، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن.
4- پێویسته شوێنه‌كه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌بێت.
5- ته‌نها رێگه به‌فرۆشتنی ئه‌و ماسیانه ده‌درێت كه سه‌رچاوه‌ی كڕینی دیاربێت.
6- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كڕیار بچێته ناو دوكانی ماسی فرۆشیه‌كه‌وه، دوكانداره‌كه به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه دابنێت بۆ رێگری كردن.
7- له‌م كاته‌دا ته‌نها ئه‌و دوكانانه ده‌كرێته‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كاندایه و ئه‌و دوكانانه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاردان ناكرێنه‌وه.
8- كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی ماسی به كڕیاره‌كان، واته ئه‌و كه‌سی كاری پاكردنی ماسی و پارچه‌كردنی ده‌كات نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كڕیار هه‌بێت.
9- ئه‌و پاشماوه‌ی له پاكردنی ماسیه‌كه په‌یدا ده‌بێت پێویسته له سه‌تڵێكی تایبه‌ت دابنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ناوببرێت.
10- به‌هیچ شێوه‌یك رێگه نادرێت هاوڵاتی چاوه‌ڕێی برژاندنی ماسییه‌كه‌ی بكات به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یی دلیڤه‌ری ده‌بێت.
11- كاتی كاركردن له سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
12- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. رێنمایی بۆ كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و فرۆشتنی پێداویستیه‌كانی مۆبایل
1- ته‌نها ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه‌له گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته شوێنه‌كانی ناو سه‌رنته‌ری شار و ناو بازاڕ ناگرێته‌وه.
2- هه‌ر شوێنێك پێداویستی مۆبایل بفرۆشێت نابێت كاری په‌ڕاوگه و فرتركۆپی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، یان هه‌ر كارێكی دیكه.
3- پێویسته له‌یه‌ك كاتدا ته‌نها كار بۆ یه‌ك كه‌س بكرێت و قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه نه‌كرێت له شوێنه‌كه‌دا.
4- پێویسته له‌كاتی كاركردندا ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنرێت.
5- كاتێك هاوڵاتی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كات پێویسته ده‌ستكێش و ده‌مامكی به‌كارهێنابێت.
6- كاتی كاركردن له سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
7- پێویسته رۆژانه سێ‌جار (به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتی داخستن) شوێنه‌كه‌ی پاكژ (معقم) بكاته‌وه.
8- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. رێنمایی كردنه‌وه‌ی شوێنی ئوتوی هه‌ڵمی
1- ته‌نها ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه‌له گه‌ڕه‌كه‌كاندان و ناكه‌ونه سه‌رنته‌ری شار و ناوبازاڕ
2- پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی بێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
3- به‌ده‌سكێش و ده‌مامكه‌وه كاربكرێت.
4- كاتی كاركردن له سه‌عات (8)ی به‌یانیه‌وه بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
5- دانانی به‌ربه‌ست بۆ رێگری كردن له هاتنه ژوره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆناو شوێنه‌كه.
6- به‌هه‌مان نرخ كاربكرێت و هیچ نرخێك له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد نه‌كرێت.
7- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.رێنمایی شوێنی كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچی) له سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ند
1- ته‌نها ئه‌و رۆنگۆڕ و په‌نچه‌رچیانه ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندان، واته رۆنگۆڕ و په‌نچه‌ر چییه‌كانی ناوبازاڕ و سه‌نته‌ری شار و ئه‌م شوێنانه ناگرێته‌وه (سه‌ركارێز، سه‌رشه‌قام، ئیبراهیم پاشا و ناوچه‌ی پیشه‌سازی یه‌ك و دوو).
2- پێویسته خزمه‌تگوزاری ته‌نها بۆ یه‌ك ئۆتۆمبێل بكرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی دور بوه‌ستێت و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنێت.
3- پێویسته كارمه‌نده‌كان ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌كاتی كاركردندا.
4- كاتی كاركردن له‌م شوێنه‌دا له (8)ی به‌یانی تا (5)ی ئێواره‌یه.
5- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.