ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان لە راگەیەندرواێک گۆڕنکارییەکانی لە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاند کەمجۆرەی خوارەوەیە:
یه‌كه‌م: نانه‌واخانه و ماركێته‌كان له كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ(6) ی ئێواره ده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م: ریكخراوه‌كانی un و ریكخراوه خێرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه ریگایان پیده‌دریت بۆ دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له كاتژمیر ١٢ی نیوه‌رۆ بۆ 6ی ئیواره.
سییه‌م: عه‌لوه‌كان 4ی به‌یانی بۆ 6 ی ئیواره كراوه ده‌بێت. به‌جۆرێك میوه و سه‌وزه فرۆشه‌كان له كاتژمێر (6)ی به‌یانی تا (6)ی ئێواره رێگه‌یان پێده‌درێت و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی سه‌وزه و میوه ده‌به‌نه ده‌ره‌وه (6ی به‌یانی تا 5ی ئێواره) به‌مه‌رجێك بارهه‌ڵگره‌كان له چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م/ دوكانی موبایل و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت (12) ی نیوه‌ڕۆ بۆ (5) ی ئێواره كراوه ده‌بن.
پێنجه‌م/ رێگه‌پێدانی جوتیاران بۆ سه‌ر كێلگه‌كانیان (6)ی به‌یانی بۆ ( 6 )ی ئێواره ده‌بێت به‌مه‌رجی هه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی كێڵگه و باجی پیشه‌یی جوتیاره‌كه.
شه‌شه‌م/ هاتوچۆی (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، صیانه‌ی ئاو) پێویسته به‌پیی خشته‌ی ئیشكگری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان ده‌بێت و له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌كانه‌وه مۆڵه‌تیان پێده‌درێت.
حه‌وته‌م: ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی و به پشتگیری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.
هه‌شته‌م: ناوچه‌ی پیشه‌سازی كاتژمێر (6) ی به‌یانی تاكو (4)ی ئێواره به‌پێی پێویست و به شێوه‌ی كاتیی به ئاگاداری قایمقامیه‌ته‌كان و له لایه‌ن لیژنه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی كاركردنیان ده‌درێت به‌جۆرێك ره‌چاوی ئیش و كاری خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان ده‌كرێت.
نۆیه‌م: ته‌نها رێگه به‌و كارگانه‌ی بلۆك ده‌درێت كه گریبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
ده‌یه‌م: هێنانی ماست و شیره‌مه‌نی و دابه‌شكردنیان كاتژمێر (5)ی به‌یانی بۆ (11)ی به‌یانی ده‌بێت.
یانزه‌هه‌م: غاز فرۆشی گه‌ڕۆك (6) ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره رێگه به كاركردنیان ده‌درێت.
دوانزه‌هه‌م: كۆگاكانی باناسیاو (6)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێوار كارده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه شمه‌ك بۆ كۆگاكان ده‌گوازنه‌وه له چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.
سیانزه‌هه‌م : دوكانی مریشك فرۆش و فرشیارنی گۆشت له (٦)ی به‌یانی بۆ (٦) ی ئیواره كراوه ده‌بن.
چوارده‌هه‌م: پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره رێگه‌ی كاركردنیان ده‌بێت.
پانزه‌هه‌م: به‌نزینخانه فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه له كاتژمێر (6ی به‌یانی) به‌پێی پێویست و شوێنی جوگرافی رێگه‌ی كاركردنیان ده‌درێت.
شانزه‌هه‌م: سه‌ربڕخانه‌كان كاتژمێر (12)ی شه‌و بۆ (8)ی به‌یانی كراوه ده‌بن.
حه‌ڤده‌هه‌م: هاتوچۆی بازرگانه‌كان و موخلیسه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان سنوردار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه به پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان رێگه‌یان پێده‌درێت.