بازاڕی دۆلارەکە کرایەوە

 یەکێک لەهەنگاوەکانی ئاسایی بونەوەی کارکردن لەشاری سلێمانی کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەیە.
‪ ‬
 حەمید عەبدووڵا، نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی لەناو بازاڕی دۆلاروکە ڕاگەیاند “پاش ئەوەی پێمان ڕاگەیەندرا خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی دۆلارەکە و شەوکەتی مەلا دەتوانن دەست بەکارکردن بکەنەوە ڕێنمایەکانی چۆنیەتی کارکردنمان جێ بەجێکردو لەمڕۆوە بازاڕو دوکانەکان کراوەن”.

راشیگەیاند “هەر دوکاندارێک دەبێت دوو کەس کاری تێدابکات کە ڕێگە پێدانی هاتوچۆیان بۆکراوە وە دەبێت مەرجەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لەبەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک بەکار بهێنن بۆ ئەو کەسانەشی کە دێنە بازاڕەکەوە دەبێت بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە بێن”.

ئاماژەی بەوەشدا بازرگانان دەتوانن سود وەرگرن لە حەواڵەکردن و ناردنی پارە بۆ ئەو شوێنانەی کاڵای لێوە هاوردە دەکەن.

بڕیارە ڕۆژانە بازاڕی دۆلارەکە لەشاری سلێمانی لەکاتژمێر ١٠ بەیانی بۆ ٣ پاشنیوەڕۆ کراوەبێت.