بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرامبەر هاوردەكرنی هەر ئۆتۆمبێلێك 100 هەزاردینار وەردەگیرێت.
بەپێی نوسراوی ژمارە(2488)ی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆری كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی و هەولێر و دهۆك و بنكەی كۆنترۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێركراوە وێنەیەكی بۆسایتەكەمان نێردراوە ئاماژە بەوەدەكات” بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕگەی یەكەم خاڵی (5) تایبەت بەوەرگرتنی بڕی(100,000) تەنها سەد هەزاردینار لەبری هاوردەكردنی هەر ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دەستەكەمان”
نوسراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە ئاگاداری تەواوی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بكرێتەوە كە پێویستە رەسیدی تۆماركراویان هەبێت لەدەستەكەیاندا بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل بۆئەوەی كاری پێویستیان بۆ بكرێت لەكاتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە خاڵە سنوریەكان.