کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوایەکی بەپەلە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنن گەر پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆ نەکرێت ئەوا بەتەوای توشی داروخانی بەرهەم هێنانی کەرتی پەلەوەری دەبین.
نازم عەبدووڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایگەیاند” داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت و پەرلەمان و وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری دارای تەواوی یەکە ئیداریەکانی چیتر بێ دەنگ مەبن، وەرنە سەر خەت لەگەڵمانبن، کێشەکانی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان چارەسەرکەن تا کار نەگەشتۆتە داخستنی سەرجەم هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک”.
راشیگەیاند” ساڵانە ئەو کێشانەمان دوبارە دەبێتەوە هیچ گوێمان لێ ناگیرێت لەکاتێکدا بەرهەم هێنانی مریشک لەسەر خاوەن هۆلەکان دوو هەزار و ١٠٠ دینار دەوەستێت لەئێستادا دەدرێت بە هەزار و ٥٥٠ دینار لەناو هۆڵەکان کە ئەمە کارەساتێکی گەرەیە لەهەرێمی کوردستان”.
داوشدەکات” داواکاریمان ئەوەیە کە هەمولایەک کەناومان هێنان هەستن بە دیاریکردنی یەک نرخ لە تەواوی ساڵدا بۆ ئەوەی نەئێمە بەردەوام لەزەرەردابین نە نرخیش لەسەر هاووڵاتیان زیادبێت”.
جەخت دەکاتەوە گەرحکومەت بەدەم داواکاریەکانیان نەچێت ئەوا دەرگای هۆڵەکان بەتەواوی دا دەخرێت ئەوکات کەرتی بەرهەم هێنانی مریشک بەتەواوی توشی داروخان دەبێت و نرخ زۆر گران دەبێت.