پرسەنامە


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و کەسایەتی ناوداری شاری سلێمانی “مامە جەمال ئاغا”مان بیست، کە بەدرێژایی ساڵانی سەختی خەبات و تێکۆشان لەڕیزی پێشەوەی شۆڕش و بەرخوداندا بووە لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورددا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە بەئەمەک و دڵسۆزەوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکارو ھەڤاڵانی بەڕێزی و گەلی کوردستان دەکات.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی